PM:10:15:28/05/2025
2844 جار خوێندراوەتەوە
شارەوانی هەولێر رایگەیاندووە، هەڵواسینی پۆستەر و رێکلام بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەهیچ جۆرێک رێگەپێدراو نییە و لە شاری هەولێر هەڵمەتی لێکردنەوەی پۆستەرەکان دەستیپێکردووە.
سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن هەر شەش بەڕێوەبەراتییەکانی شارەوانی و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی و پۆلیسی شارەوانی، دەستکراوە بە هەڵمەتێکی فراوانی لێکردنەوەی پۆستەر و ریکلام و تابلۆ هەڵواسراوەکانی سەر شەقامە گشتییەکانی شارەکە.
باسی
لەوەشکردووە، ئەو رێكلام و پۆستەرانەی کە بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی هەڵواسراون،
تەواوی ستوون و دیوار و شەقامەکانی ناو شاری هەولێریان تەنیوە. بە بێ گوێدانە
ناشیرینکردن و پیسکردنی ژینگە و شێواندنی بینینی شوێنە گشتییەکان.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، هەموو ئەو کۆمپانیا و پەیمانگە و قوتابخانە ئەهلیانە ئاگادار دەکاتەوە،
ئەگەر دووبارە ئەم رێکلام و پۆستەر و فلێکسانە بەبێ مۆڵەت دابنێنەوە، ئەوا رێکاری
یاساییان لە بەرامبەردا دەگیرێتە بەر.