PM:10:32:24/05/2025
2976 جار خوێندراوەتەوە
لە ئێوارەی ئەمرۆوە ئاگرێکی گەورە لە سنووری گوندەکانی قەمچوغە و تەلانی سەربە دوکان کەوتووەتەوە و بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە تائێستا زیاتر لە ١٠٠ دۆنم دارستان و پووش و پاوان سوتاون.
ئەمڕۆ شەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، ئاگرەکە تائێستا بەردەوامە و کۆنترۆڵ نەکراوە، وتیشی بەهۆی بەرزی شوێنی ئاگرکەوتنەوەکەوە تیمەکانی بەرگری شارستانی ناتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن و هیچ رۆڵێکیان نییە.
هاوکات هاوڵاتیانی دوو گوندەکە لەرێگەی کەرەستەی سەرەتاییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن.
یەکێکیش لەو هاوڵاتییانەی سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەبووە بە ئێن ئاڕ تی وت، زیاتر لە ١٠٠ دۆنم پووش و پاوانی سنوورەکە سوتاوە و ئەوەی کە سووتاوە لە ٪٩٠ـی داربەڕووە و خۆشبەختانە کەمترین رەز و باخ سوتاوە.