سەردێڕ:

سبەینێ کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دێت

PM:07:41:17/05/2025

2168 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ لە هەرێم کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دێت و هەرەیەکە لە وەزارەتەکانی کارەبا، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.


بەپێی خشتەی مووچە، هەر سبەینێ مووچەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم و ئەوقاف، لیواکانی پێشمەرگە و هێزەکانی ٧٠ و ٨٠، پۆلیسی نەوت، ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی زێرەڤانی و بەرگری فریاکەوتن دابەش دەکرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، نزیکەی ٥٠ رۆژ تێپەری بەسەر دابەشکردنی مووچە و عێراقیش وتی هۆکارەکەی پابەند نەبوونی هەرێم بووە.

 













گەلەری