PM:01:30:13/05/2025
4896 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دەڵێت، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵی رابردوو چەند رێوشوێنێك بۆ تاقیكردنەوەی وزاریی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی دەگیرێتەبەر و هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ـی ئایاری ٢٠٢٥، عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆ تاقیكردنەوە وزارییەكانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی ساڵانە چەند رێوشوێنێك دەگیرێتەبەر كە ئامانج لێی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەییە بەشێوەیەكی سەركەوتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ئەمساڵیش بە هەمان شێوەی
ساڵی رابردوو لە كاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ١٢ـی ئامادەیی و لەو
كاتەی دیارییكراوە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی خشتەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ، رۆژی یەکشەممە ١ـی حوزەیران یەکەم تاقیکردنەوە دەست پێدەکات و رۆژی ٢٩ـی ئەو مانگە کۆتایی دێت.
هێرش قادر - هەولێر