بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئارتـی، ڕووداوەکانی کوشتن لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردووـدا گەیشتووەتە پێنج کەس لە پێنج ڕووداوی جیاوازی ناوچەکانی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ـی ئایارـی ٢٠٢٥، پۆلیسی ناحیەی خان ئاماژەی بەوەکرد، شهوی ڕابردوو بههۆی دروستبوونی دهمهقاڵێ لە نیوان چەند کەسێک له گوندێكی سنوری ناحیهی سهنگاو، گهنجێك كوژرا، هەروەها لە کاتژمێر سێــی بەرەبەیانی ئەمڕۆش لە قەزای شارەزوور، تەقە لە گەنجێک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکات، پۆلیسی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، شەوی
رابردوو منداڵێک بە دەمانچەی باوکی منداڵێکی دیکەی لە کاتی یاریکردندا کوشتووە و
وتیشی، لە ئێستادا منداڵەکە و باوکیشی دەستگیرکراون.
هەروەها، دوێنێ لە شەڕی نێوان دوو بەرپرسدا لە
گەڕەکی بەکرەجۆی سلێمانی پاسەوانێک گیانیلەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
جێێ ئاماژە پێدانە، شەوی ڕابردووـش یەکێک لە بریندارەکانی شەڕەتەقەکەی
رۆژی ١٤ـی مانگی نیسان کە لە بەردەڕەش ڕوویدا، گیانی لەدەستدا و بەوەشەوە بوو بە
دووەم گیان لەدەستدان بەهۆی ئەو ڕووداوەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، هۆکاری سەرەکی بەشێک لە ڕووداوەکان
دەگەڕێتەوە بۆ کوشتن بە دەمانچە و ڕۆژ بەڕۆژ لەگەڵ زیادبوونی حالەتەکاندا حکومەتی
کاربەڕێکەر هیچ کاردانەوە و بڕیارێکی نوێ لەو بارەیەوە دەرناکات و خۆی لێ بێدەنگ
کردووە.
س.ج