PM:02:25:09/05/2025
1584 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دارایی عێراق، لە دوای جێبەجێکردنی سیستەمی ئۆتۆماتیکی گومرگی ئاسیکودا، زیادبوونی بەرچاوی داهاتی گومرگی راگەیاند، کە بڕی زیاتر لە ٥٩ ملیار دینارە.
ئەمڕۆ هەینی ٩ی ئایاری ٢٠٢٥، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، داهاتی گومرگی پێش جێبەجێکردنی سیستمی ئاسیکودا، ٣٧٥ ملیار و ٦٧٥ ملیۆن و ٧٣٢ هەزار و ٣٦٠ دینار بووە، لە کاتێکدا دوای جێبەجێکردنی، بۆ ٤٣٥ ملیار و ٤٢١ ملیۆن و ٦٧٢ هەزار و ٨٠٥ دینار بەرزبووەتەوە.
وتیشی، بەپێی ئەو
ئامارە، داهاتی گومرگی عێراق ٥٩ ملیار و ٧٤٥ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار و ٤٤٥ دینار زیادیکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی
گشتی گومرگی عێراق دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی سیستمی ئاسیکودا لە ١٥ ناوەندی گومرگی لە
عێراق.
روونیشیکردەوە، کە لە
ئێستادا حکومەتی عێراق دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی سیستمەکە، کە بۆ
ماوەی دوو ساڵ درێژدەبێتەوە.