PM:10:17:06/05/2025
5068 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی رێکخراوی مێرگەمیر بۆ پاراستنی ژینگە لە باڵەکایەتی، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادارکراوەتەوە کە گەشتی چیای سەر شێخانیان کردووە لە دۆڵی باڵەیان لە سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بەچۆمان، بۆ مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری لەوێ ورچێکیان بینیوە کە شوێنەواری گولـلەی پێوەدیار بووە.
ئەمرۆ سێشەممە ٦ـی ئازارـی ٢٠٢، محمد ئیسماعیل، بەرپرسی رێکخراوی مێرگەمیر بۆ پاراستنی ژینگە لە باڵەکایەتی، بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لەلایەن چەند کەسێکەوە ئاگادارکراوەتەوە کە گەشتی چیای سەر شێخانیان کردووە و لەوێ ورچێکیان بینیوە کە شوێنەواری گولـلەی پێوەدیار بووە و دیار بوو کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەند کەسێک گەشتی چیای سەر شێخانیان کردووە لە دۆڵی
باڵەیان لە سنوری ناحیەی قەسرێی سەر بەچۆمان، بۆ مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهاری
لەوێ ورچێکیان بینیوە کە شوێنەواری گولـلە پێوەدیار بووە و دیار بوو کوژراوە.
وتیشی، چەند وێنە و
ڤیدیۆیەکیان بۆ ناردووە دواتر بەدواداچونی کرد و بۆی دەرکەوت راستە و کوژراوە.
باسی لەوەشکرد، پێ دەچێت چەند
رۆژێک ورچەکە بەهۆی گولـلەوە بریندار بووبێت و بەهۆی خوێن بەربونی زۆرەوە
مرداربوبێتەوە.
هەروەها، لەمساڵدا ئەمە دووەم حاڵەتی کوژرانی ورچە لە سنوری چۆمان
تۆماردەکرێت، سەرەتای ئەمساڵیش لە پڕژێی سنوری چۆمان ورچێک کوژرا.
کەریم کەیفی ـ سۆران