PM:03:03:03/05/2025
1156 جار خوێندراوەتەوە
لە گوندێكی پێنجوێن هەورە بروسكە لە گەنجێكی دا و بەهۆی سووتانی بەشێك لە جەستەی، گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئایاری ٢٠٢٥، خالید عەبدوڵڵا، پزیشكی توێكاری نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، لە گوندی وریاوای پێنجوێن، گەنجێک بە هۆی هەورە بروسکە گیانی لە دەستدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، گەنجەكە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە، تەزووی هەورە بروسكەكە زۆر بەهێز بووە و ٣٠٪ی جەستەی سووتاندووە، بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی شایەتحاڵێک کە بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، گەنجەكە لەكاتی رووداوەكەدا،
لەگەڵ باوكی سەرقاڵی پاکردنەوەی تەنکیی بووە، دوای ئەنجامدانی توێكاری، تەرمەكەی
رادەستی كەسوكاری كرایەوە.
سیروان رەفیق - پێنجوێن