کەشناسی هەرێم دەڵێت، لە سبەینێوە کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت، بەپێی پیشبینییەکانیش رەشەبایەکی بەهێز هەڵدەکات و بارانبارین و هەورە بروسکەیشی لەگەڵدا دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ـی ئایارـی ٢٠٢٥، کەشناسی باسی لەوەکردووە، بەهۆی ناسەقامگیری کەشوهەوا سبەینێ پێشبینی تاوە باران دەکرێت لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ بوونی بروسکە کە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم زیاتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتەکانی نیوەرۆ و دوایی نیوەڕۆ خێرایی با زیاد
دەکات، بە جۆرێک لەهەندی کات بۆ سەرووی ٥٠
کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بەرز دەبێتەوە بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسایی دەبێتەوە.
هاوکات ئەوەیشی خستەڕوو، نزم دەبێتەوە بە ٣-٥ پلە
بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٩ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٤ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٦ پلەی سیلیزی