سەردێڕ:

کونسوڵیەتی ئەمریکا: لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید گفتوگۆمان لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان کردووە

PM:07:40:30/04/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

کونسوڵیەتی ئەمریکا لە هەولێر تایبەت بە سەردانیان بۆ لای سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایانگەیاندوە، کونسوڵی گشتی وڵاتەکەیان و سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کۆبونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان کردووە بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ سلێمانی.


ئەمڕۆ چوارشەمەمە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ستیڤ بیتنەر کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم سەردانی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و لەسەر چەند پرسێک گفتوگۆیان کردووە.

کونسوڵیەتی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی سەردانەکەوە دەڵێن، لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید لەسەر بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان گفتوگۆیان کردووە بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا لەگەڵ سلێمانی.

هاوکات، هەندێک چاودێری سیاسی پێێان وایە، ئەم راگەیاندنەی ئەمریکا مانا زۆر هەڵدەگرێت.














گەلەری