PM:07:15:30/04/2025
912 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتى کاربەرێکەر کۆبووەوە و دەڵێت، ئەوەندەی پەیوەندی بە ئەوانەوە هەبێت، هیچ ئاستەنگ و بەربەستێک لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە نییە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و دانانی داهاتەکەی لە گەنجینەی گشتی فیدڕاڵی.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، حکومەتى کاربەڕێکەر باسى لە ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەى کردووە و باسی لەوە کردووە، گفتوگۆی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانيان لەسەر ئاستی حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیيەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆوە بینیوە.
وتیشی، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو تەوەرانەی ماون و
پەیوەندیدارن بە کۆمپانیا نەوتییەکان.
هەروەها، لەبارەی خانەنشینانەوە، وەزارەتەکانی دارایی و پێشمەرگە و
ناوخۆ راسپێردران، بەزووترین کات لیژنەی تایبەتمەندی هاوبەش پێکبهێنن بۆ دانانی رێکار
و میکانیزمیی گونجاو بۆ ئاسانکاریی لە زوو بەجێگەیاندنی رێکارەکانی خانەنشینی و
خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی خانەنشینانی هەرێم.