PM:03:41:30/04/2025
3804 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕتی رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای هەفتەى داهاتوو پارەی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی هەرێم بکرێت و وتیشی، هۆکاری دواکەوتنی پارەکە بوونی کێشە بووە لە لیستی مووچە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕتی باسی لەوەشکرد، هۆکاری دواکەوتنی پارەی مووچەی مانگی نیسان، بوونی کێشە بووە لە لیستی مووچە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، قسەى لەگەڵ بەرپرسانى وەزارەتى دارایی عێراق کردووە و پێیان وتووە، بەشێکی
دیکە لە کێشەکانی مووچە ناڕازیبوونی بەغدایە لە بڕی داهاتی رادەستکراو کە
پێیانوایە دەبێت بڕەکە زیاتر بێت و حکومەتی کاربەڕێکەریش وتوویەتی، لە ٪٥٠ـی
داهاتی فەرمانگەکانی حکومەت رادەستی بەغدا دەکەن.
ئەوەش لە
کاتێکدایە، حکومەتى عێراق دەڵێت،ئەو کارەی هەرێم پێچەوانەی رێکەوتنی بەغدا و
هەرێمە کە دەبوو لەسەدا پەنجای تەواوی داهاتی نا نەوتی بنێرێت
.