سەردێڕ:

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی ناردنی ١٢٠ ملیار دینارەکە

PM:08:35:03/03/2026

1304 جار خوێندراوەتەوە

دوای زیاتر دوو هەفتە لە دواخستنی، داریی هەرێم دەڵێت، سبەی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ مانگی دوو دەخەنە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.


ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەی چوارشەممە ٣ـی ئازاری ٢٠٢٦، بڕی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی شوبات بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

پێشتریش چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئار تی وتبوو، دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو لەکۆتاییدایە و بۆ ناردنی مووچەی هەرێم چاوەروانی رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکەین.














گەلەری