سەردێڕ:

ژمارەیەک پەنابەر کە زۆرینەیان کوردن لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی بەغدا کرانەوە

PM:10:45:23/04/2025

3372 جار خوێندراوەتەوە

ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥ پەنابەری دیپۆرتی بەغدا کردەوە، کە زۆرینەی پەنابەرەکان کوردن.


ئەمرۆ چوارشەممە ٢٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئەڵمانیا نزیکەی ٣٥ پەنابەری دیپۆرتی بەغدا کردەوە، کە زۆرینەی پەنابەرەکان کوردن و خەڵکی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمن.

هەروەها، لە ناو دیپۆرتکراوەکاندا خێزانێکی ئێزیدی و دوو کچی ئێزیدی تێدایە کە نێردراونەتەوە بۆ بەغدا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٣ بەدواوە ٢٣یەمین جارە پەنابەری کورد دیپۆرت دەکرێتەوە و بەپێی زانیاریەکانی چالاکوانانی ئەلەرم ٢٩ـی ئەم مانگە لە فڕانکفۆرت و هاوکات، ١٣ مانگی داهاتوو لە دوسلدۆرف بڕیارە دوو دیپۆرتی دیکە بۆ بەغدا ئەمجام بدرێت.













گەلەری