سەردێڕ:

عەباس عێراقچی: دەچينە رۆما بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی دانوستانەكان

PM:01:58:18/04/2025

1496 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە مۆسکۆ رایگەیاند، رۆما میوانداری دانوستانەکانی ئێرانی نەكردووە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵکو شوێنی دانوستانەکانە، ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتی میوانداری دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا تائێستا سەڵتەنەی عومانە.


ئەمڕۆ هەینی ١٨ـی نیسانی ٢٠٢٥، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتی میواندار هەر شوێنێک دیاری بکات بەشداری دەکەن، تائێستا ئەرکی نێوەندگیری و گەیاندنی پەیام و بەڕێوەبردنی پەیوەندی ناڕاستەوخۆ، لە ئەستۆی وەزیری دەرەوەی عومان و حکومەتی وڵاتەكەیەتی.

دووپاتیشکردەوە، رۆژی شەممە گەشت بۆ رۆما دەکات و دەست بە قۆناغی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکان دەکەن و چین و روسیا و هەموو ئەو وڵاتانەی پەیوەندییەکی نزیک یان دووریان لەگەڵ ئێران هەیە، ئامادەیی خۆیان بۆ یارمەتیدان لە پێشخستنی پرۆسەی دانوستان راگەیاندووە.

 

 













گەلەری