سەردێڕ:

حکومەتی کاربەڕێکەر چەند بڕیارێکی دەرکرد

PM:05:33:19/03/2025

3184 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتى کاربەرێکەر رایگەیاند، وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئەنجومەنی گشتی راژەی ڕاسپارد لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدا بن، بۆ دامەزراندنی دەرچووانی کۆلیژە پزیشکيیەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، حكومەتی کاربەڕێکەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەى حکومەتى کاربەڕێکەردا باس لە کێشەى ئەو کەسانەش کراوە کە لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم بە هەمیشەیی و گرێبەست دامەزراون، بەڵام مووچەیان بۆ نەبەستراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکومەتی کاربەڕێکەر وەزارەتی دارایی راسپێردووە کاری پێویست بۆ دابینکردنی مووچەی ئەو کەسانە ئەنجام بدات و کار بۆ چارەسەرکردنی گرفتی خەرجنەکردنی مووچەکانیان بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان، حکومەتی کاربەڕێکەر، وەزارەتەکانی تەندروستی و دارایی و ئەنجوومەنی راژەی راسپارد، کاری پێویست بۆ ئەم دەرچووانە بکەن و ئەنجامی هەوڵەکانیان لە کۆبوونەوەی داهاتووی بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی بڕیار لەبارەی دامەزراندنیان بدرێت.


 













گەلەری