سەردێڕ:

ئازادکردنی شێروان شێروانی دواخرا بۆ سبەینێ

PM:03:13:09/03/2025

1344 جار خوێندراوەتەوە

شێروان شێروانی کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان ئازادکردنی دواخرا بۆ سبەینێ کە بڕیاربوو ئەمڕۆ ئازادبکرێت بەهۆی تەواو نەبوونی رێکارە یاساییەکانی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رەمەزان ئەرتیسی، پارێزەری شێروان شێروانی رایگەیاند، بەهۆی تەواو نەبوونی رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانەوە کە ئازادبوونی بە مەرجکراوە ئازادکردنی دواخرا بۆ سبەینێ.

هاوکات، تاوەکو ئێستاش دیارنییە کەی دانیشتنی دادگا دەکرێت بۆ ئازادکردنی شێروان شێروانی لە کاتێکدا ماوەی یاسایی تەواو بووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شێروان شێروانی زیاتر لە ٤ ساڵە لە زینداندایە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی، بە سزای شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا.













گەلەری