سەردێڕ:

لیژنەی نەوت و غاز: هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم تەواوکراون

PM:12:18:03/03/2025

3544 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی رایگەیاند، هیچ بەربەستێک نەماوە و ئامادەکارییەکان بۆ ئەو پرۆسەیە تەواو کراون.


ئەمرۆ دووشەممە، ٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، عەلی شەداد، وتەبێژی لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیچ بەربەستێک لەبەردەم هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جەیهانی تورکی نەماوە و هەرێم داوای کردووە بڕی نەوتی بەکارهێنراو لەناوخۆ لە ٤٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەوە بکرێتە ١١٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.

هەروەها، پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، لە قۆناغی یەکەمدا، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی فیدراڵی (سۆمۆ) ڕۆژانە ١٨٥ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەفرۆشێت، بەگوێرەی هەمواری بودجەش ئەو بڕەی لە هەرێمەوە دەنێردرێت لەنێوان ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانەیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ماوەی دوو ساڵە  لە دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە وەستاوە.













گەلەری