AM:10:19:13/02/2025
1668 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای غازی باشوور لە عێراق رایگەیاند، بۆ هاوردەکردنی غازی شل و گەیاندنی بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا شێوازێکی نوێ بەکاردەهێنن و ئەو شێوازە دەبێتە جێگرەوەی غازی ئێران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٥، حەمزە عەبدولباقی بەڕێوەبەری کۆمپانیای غازی باشوور کە سەر بە وەزارەتی نەوتی عێراقە ئاماژەی بەوەکرد، پلانیان هەیە بۆ دامەزراندنی سەکۆیەکی نوێ بۆ هاوردەکردنی غاز و گەیاندنی بە وێستگەکانی بەرهەمهێانی کارەبا، ئەویش هاوردەکردنی غازە لە رێگەی بۆرییەوە.
باسی لەوەشکرد، پڕۆژەکە کاتێکی کەمتری دەوێت
بۆ هاوردەکردنی غاز و هەروەها لە رێگەی تۆڕێکی بۆرییەوە بە درێژایی ٤٠ کیلۆمەتر
ئەنجامی دەدەن و وتیشی، دانوستانیان لەگەڵ کۆمپانیان نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ
هاوردەکردنی غازی شل.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پڕۆژەیە دەتوانێت ببێتە
شوێنگرەوەی غازی ئێران کە لە ئێستادا هاوردەکردنی بۆ عێراق راگیراوە و بەم ڕێگەیە
عێراق دەتوانێت پێداویستییەکانی ناوخۆی پڕبکاتەوە.