سەردێڕ:

شاسوار عەبدولواحید: یەکێتی هەموو ساڵێک بە ئاماژەی پارتی کۆتایی بە ناڕەزایەتیی مامۆستایان دەهێنێت

PM:11:14:12/02/2025

1804 جار خوێندراوەتەوە

شاسوار عەبدولواحید رایگەیاند، یەکێتی و پارتی هەموو ساڵێک چەند مانگێکی خوێندن لە سنووری سلێمانی دەفەوتێنن و دواتر یەکێتی بە فەرمانی پارتی شکست بە خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایان دەهێنێت لە پێناو کۆمەڵێک پۆست و وەرگرتنی چەند وەزارەتێک پشت لە مامۆستایان دەکات، وتیشی، هەموو حیزبەکانی دیکە لەگەڵ پارتی و یەکێتیدان و کاردەکەن بۆ بێ هیواکردنی خەڵک و بێبەها کردنی خەباتی مەدەنی و دژی نەوەی نوێن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ـی شوباتـی ٢٠٢٥، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، پارتی و یەکێتی هەموو ساڵێک چەند مانگێک خوێندن لە سنووری سلێمانی دەفەوتێنن و دواتر یەکێتی بە فەرمانی پارتی شکست بە خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایان دەهێنێت لە پێناو وەرگرتنی چەند پۆست و وەزارەتێک.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو حزبەکانی دیکە لەگەڵ پارتی و یەکێتیدان و کاردەکەن بۆ بێ هێوا کردنی خەڵک و بێ بەها کردنی خەباتی مەدەنی.

وتیشی، ئەگەر تاکو نزیکەی ٤٠ ساڵی دیکە ئەم حزبانە لەسەر دەسەڵاتبن بارودۆخی هاوڵاتییان لە ئێستا خراپتر دەبێت.

باسی لەوەشکرد، نەوەی نوێ لە هەرشوێنێک خەباتی مەدەنی هەبووبێت پشتیوانیان بووین و لە کۆتا خۆپیشاندانی مامۆستایانی نارازی لە دێگەڵە ١٦ پەرلەمانتاری نەوەی نوێ بەشداربوون و پەرلەمانتاری لایەنەکانی دیکە لەکوێ بوون؟

 














گەلەری

‌بەپەلە