سەردێڕ:

په‌يامى نێچیرڤان بارزانی ده‌رباره‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو

PM:05:30:03/02/2025

22224 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى داوايه‌كى ره‌وايه‌


نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکات كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌، مانيان له‌ خواردن گرتووه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ی شوباتی ٢٠٢٥، نێچێرڤان بارزانی رایگەیاند، پشتگیری خۆی ئاڕاستەی داواکانی مامۆستایانی مانگرتوو و شایستە داراییەکانی هەرێم و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەربڕی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى په‌سه‌ند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى يه‌كجاريى پرسی‌ مووچه‌ و شايسته‌ داراييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌يه‌.

پەیامێکیشی ئاڕاستەی مامۆستایانی مانگرتوو کرد، وتی: پەیام و داواکاری مامۆستایان و مووچەخۆران بە گشتی بە لایەنە پەیوەندی دارەکان گەیشتووە. داوا دەکەم ره‌چاوى بارى ته‌ندروستييان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن.
ئەمە لەکاتێکدایە، پارتی و یەکێتی هاوبەشن لە پێکهێنانی حکومەت و هەر خۆیان هۆکاری کێشەکانن لەگەڵ بەغدا و دواکەوتنی مووچە و کێشەکانی دیکە. 













گەلەری