PM:05:35:23/01/2025
904 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی، جەخت لەسەر پێویستی سەروەری یاسا و گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٥، لە بەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی تایبەتی مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە تیایدا هاتووە، مەشهەدانی بەبۆنەی رۆژی دادی عێراقەوە پیرۆزبایی پێشکەش بە دادوەرەکانی دادگای باڵای فیدراڵی و دادوەرەکانی عێراق کرد و لەسەر چەند بابەتێک گفتوگۆیان کرد.
ئاماژە
بەوەکرا، گفتوگۆ کراوە لەسەر ئەو فایلانەی کە پەیوەستن بە لایەنە یاساییەکانی بەڕێوەبردنی
هەندێک دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران و ناڕەزایەتییەکانی هەندێک لە نوێنەران.
لە
بەیاننامەکەدا هاتووە، مەشهەدانی جەختی لە پێویستی سەروەری یاسا و بەدیهێنانی دادپەروەری
و یەکسانی لە جێبەجێکردنی رێکارەکانی پەیوەست بە یاسادانانی پەرلەمان کردەوە.