PM:05:44:22/01/2025
3256 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر روسیا رازی نەبێت بە گفتوگۆکردن بۆ وەستاندنی شەڕ لە دژی ئۆکرانیا، ئەوا سزای زیاتر بەسەر روسیادا دەسەپێنێت. دەشڵێت، روسیا ئەگەر شەڕ رانەگرێت ئەوا تێکدەشكێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر سەرۆکی روسیا ئامادەی گفتوگۆکردن نەبێت و ئامادە نەبێت کۆتایی بە جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنێت ئەوا سزای زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، دەبێت سنوور بۆ شەڕ دابنێن و پێویستە روسیا و ئۆکرانیا رێککەوتنێک بۆ
کۆتایی هێنان بە شەڕەکەیان ئەنجام بدەن، وتیشی پوتین روسیا تێکدەشکێنێت ئەگەر رێککەوتن
نەکات.
باسی لەوەشکرد، کە سەرۆکی ئۆکرانیا ئامادەی خۆی
بۆ ئاگربەست و رێککەوتن دەربڕیوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، ترەمپ لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا باسی لەوەدەکرد، کە لەگەڵ
دەستبەکاربوونیدا کۆتایی بە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا دەهێنێت و هەروەها ئیدارەی
پێشووی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا چەندین جار سزایان بەسەر روسیادا سەپاندووە
بۆ فشار لێکردنی بۆ راگرتنی شەڕ و ئەنجامدانی ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا.