سەردێڕ:

ترەمپ سوێندی یاسایی دەخوات لە کۆنگرێس بۆ دەستبەکاربوونی

PM:01:34:20/01/2025

1676 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە چەند کاتژمێرێکی تر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە کۆنگرێس سوێندی یاسایی بخوات و وەک ٤٧مین سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بڕیارە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا و جێگرەکەی سوێندی یاسایی لە کۆنگرێس بخۆن و دواتر بەشێوەیەکی فەرمی ترەمپ بۆ دووەمین جار وەک سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی دەست بەکار بێت.

ئاماژە بەوەشکرا، پێشتر وەک نەریتێک لە کاتی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ خەڵک پێشوازی لێ دەکەن، بەڵام بەهۆی کەشێکی ساردەوە کە پێشبینی دەکرێت رۆژى دووشەممە پلەکانى گەرما بۆ شەش پلەى خوار سفرى سلیزی دابەزێت، هیچ کۆبونەوەیەکى گشتى بۆ رێکنەخرێت و تەنها لە هۆڵی رۆتوندا لە کۆنگرێس پێشوازی لە میوانان و سەرۆکی وڵاتان و دیبلۆماتە نێودەوڵەتییەکان دەکات.

هاوکات، نزیکەى ٢٥٠ هەزار کەس بلیتى بەشداریکردن لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونى ترەمپیان بڕیووە، بەڵام ترەمپ داواى لە لایەنگرانى کرد بەهۆى خراپی کەش و هەواوە تەنها لە رێگەى تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆنگرێس راستەوخۆ سەیری ئاهەنگەکە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرۆکی وڵاتان بانگێشت کراون بۆ بەشداربوون لە ئاهەنگی دەستبەکاربوونی سەرۆکی نوێ.

 

 













گەلەری

‌بەپەلە