سەردێڕ:

بەفربارین دەستی پێکرد

AM:09:44:20/01/2025

5468 جار خوێندراوەتەوە

شەپۆلێکی بەفر گۆیژە و پێنجوێن و حاجی ئۆمەران و ناوچە شاخوییەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت بەفربارینەکە تا درەنگای ئەمشەو بەردەوام بێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـێ٢٠٢٥، کەشناسى هەرێم پێشبینى ئەوەیشی کردووە بەفرەکە نزیکى شارەکانیش بێتەوە و بڕێکى زۆریش لەسەر شاخەکان ببارێت، هاوکات لە وەرتێ و مەرزی کێلێ لە سنوری پشدەر ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.

ئاماژە بەوەشکرا، لە چیای گۆیژەی سلێمانیش بەفرباریوە و پڕۆژەی چاڤیلاندیش کراوەیە بەڕووی گەشتیاران و هاوڵاتیاندا تا لە رێگەی تەلەفریکی چاڤیلاندەوە سەردانی چیای گۆیژە بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر بەپێى پێشبینییەکان لە هەندێک شوێن پلەکانى گەرما تا نزیکى ١٤ پلە دادەبەزێت، باس لەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
:

هەولێر     : ١٢ پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   ٩ پلەى سیلیزى

دهۆک     : ١٠ پلەى سیلیزى

کەرکوک  : ١٤ پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  ١١ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ١٠  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: -٣  پلەى سیلیزى

سۆران: ٧ پلەى سیلیزى

گەرمیان  : ١٢ پلەى سیلیزى













گەلەری