سەردێڕ:

لە رووداوێكی هاتوچۆدا کەسێك گیانی لەدەستدا

AM:08:59:20/01/2025

4268 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کۆیە – هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە هاوڵاتییەک بەناوی "کارزان" گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکرا، ئەو هاوڵاتییەی گیانی لەدەستدا ناوی تەواوی "کارزان حاکم قەسرێ" بووە و تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٢٧ ساڵدابووە.

هاوکات، رووداوەکەش لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی تایبەت و تانکەرێکدا روویداوە.

 

 

 













گەلەری