PM:10:51:19/01/2025
2204 جار خوێندراوەتەوە
گفتوگۆى پێکهێنانى کابینەى نوێ گەرمە. بافڵ تاڵەبانى چووە پیرمام و ئاڵوگۆڕى شاندەکانیش چەندجارێک هەبووە، مەسرور بارزانى سەردانى یەکێتى و لایەنەکانى نەکردووە، ئەم جۆرە مامەڵەکردنەی پارتی و مەسرور بارزانی بەرامبەر بە یەکێتی وەک جۆرێک لە سوکایەتی و لێدان لە شکۆی یەکێتی دەبینرێت بەتایبەت کە یەکێتى سازشی کردووە بۆ پارتی.
لەسەروبەندی دانوستانی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت پارتی وەک براوەی یەکەم سەردانی یەکێتی ولایەنەکانی کردووە بەڵام مەسرور بارزانی سەردانی یەکێتی و لایەنەکان ناکات و خۆی بە دوورگرتووە لە دانوستان وسەردانەکان.
بەڵام هەفتەیرابردوو بافڵ
تاڵەبانی چووە پیرمام بۆ کۆبونەوە لەگەڵ مەسرور بارزانی ئەمە لەکاتێکدایە کە پارتی
پێداگیری دەکات لەسەر مانەوەی مەسرور بارزانی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت بەڵام مەسرور
بارزانی ئامادەنەبووە تا ئێستا سەردانی یەکێتی ولایەنەکان بکات پێچەوانەی ئەمە لە
ئاستی کەسی یەکەم کە بافڵ تاڵەبانیە یەکێتی سەردانی مەسرور بارزانی کرد و باسیان لە
دابەشكردنی پۆستەکان کرد بەپێی زانیارییەکانیش یەکێتی ڕازیبووە پۆستی سەرۆکی حکومەت
بدرێتەوە بە پارتی ومەسرور بارزانیش ئەم جۆرە مامەڵەکردنەی پارتی و مەسرور بارزانی
بەرامبەر بە یەکێتی وەک جۆرێک لە سوکایەتی و لێدان لە شکۆی یەکێتی دەبینرێت بەتایبەت
کە هێشتا یەکێتیش سازشی کردووە بۆ پارتی لە پۆستەکان لێدوان بەرپرسەکەی پارتی دوێنێ
ناڤین لیدوان بافڵ کاتی بانگەشە بافل تاڵەبانی بەمجۆرە دروشمی ڕوخان وهەڵتەکاندنی
دەسەڵاتی پارتی بەرزدەکردەوە بەڵام دەرکەوت تەنها گوفتار بوو و کردارەکانیان شتێکی
ترە.