PM:06:32:19/01/2025
1316 جار خوێندراوەتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی پێشووی نەوەی نوێ رایگەیاند، نەوەی نوێ بڕیاریداوە ئەگەر لە حکومەت بێت یان لە ئۆپۆزسیۆن جێبەجێکاری داواکاریەکانی خەڵک دەبێت، بۆیە هەرگیز دەنگی خەڵک بە وەزارەت و پۆست و ئیمتیازات نافرۆشێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، ئەندام پەرلەمانی پێشووی نەوەی نوێ رایگەیاند، نەوەی نوێ هەمیشە لەبەرەی خەڵک دەبێت لەبەرئەوە تائێستا بڕیاری داوە ئۆپزسیۆن بێت و نەچێتە حوکمڕانی ئەگەر نەزانێت دەسەڵاتی تەواوی دەبێت و بەڵێنەکانی بۆ خەڵک جێبەجێ دەکات.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، بۆ بیرهێنانەوە لە حکومەتی پێشوو، یەکێتی بە ٢٢ کورسییەوە ٥ وەزارەتی
هەبوو، وە کاتێک گۆڕان لە ٢٠١٤ بە (٢٥) کورسی بەشداری کابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێمی
کرد تەنها ٤ وەزارەتی هەبوو، بەلام نەوەی نوێ بە (١٥) کورسی شەش وەزارەت و پەنجا پۆستی
وەکیل وەزیرومودیرعام، رەت دەکاتەوە.
وتیشی،
لەبەرئەوەی پێوەری نەوەی نوێ بۆ بەشداریکردن لەحکومەت ئەوەیە کە ئایا چەند دەتوانێت
خزمەتی خەڵک بکات و ئەو بەڵێنانەی بەخەڵکی داوە لەحوکمڕانیا جێبەجێی بکات، بۆیە هەمیشە
ئەو بەڵێنانەی لەبیرە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردن بەخەڵکی داوە و راستگۆ دەبێت بەرامبەر
بە دەنگدەرانی.