سەردێڕ:

کشتوکاڵی عێراق؛ گەورەترین پرۆژە بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵە شیردەرەکان دەکاتەوە

PM:11:21:10/01/2025

5468 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق، گەورەترین پرۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵە شیردەرەکان دەکاتەوە بە مەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستی هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق رایگەیاند، گەورەترین پڕۆژەی بەخێوکردنی ئاژەڵی شیردەر لە پارێزگاى نەینەوا دەکەنەوە، کە زیاتر لە ٥ ملیۆن سەر ئاژەڵى تێدا بەخێودەکرێت و پێویستى سنورەکە بە ماست و شیر و گۆشتى سور پڕدەکاتەوە.

هاوکات کشتوکاڵى نەینەوا ئاماژەى بەوەکردووە، لە سنوری بەڕێوبەرایەتییەکەیان چەندین ئاژەڵ بەخێو دەکرێت وەک مەڕ و مانگا و بزن و پەلەوەر و بۆ چەند بەشێک دابەشکراون  لە بوارەکانی بەرهەمێنانی گۆشت و هێڵکە و بەرهەمە شیرەمەنییەکان.

باسى لەوەشکردووە، دەست دەکرێت بە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەک بۆ بەخێوکردن و قەڵەوکردنی رەشە وڵاخ، کە بە گەورەترین پڕۆژە لە عێراق دادەنرێت و پێداویستییەکانی پارێزگاکە پڕ دەکاتەوە و دەتوانرێت هەناردە بکرێت  لە ناوخۆدا بۆ پارێزگاکانی دیکە.

 













گەلەری