PM:10:34:10/01/2025
2464 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لەسەر رێگای موسڵ ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، بەپێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئیستا لەسەر رێگای موسڵ – حەمام عەلی، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ٣ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەکیکی دیکەش بەسەختی برینداربووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوو لەو هاوڵاتیانەی گیانیان لەدەستداوە خەڵکی ناوچەکانی
شارۆچکەی شێخانن و کەسەکەی دیکەش خەڵکی بەغدایە.
بەپێی زانیاریەکان، لەئێستادا تەرمەکانیان گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی شاری تکریت.