سەردێڕ:

کارمەندانی کارگوزار لەنەخۆشخانەی هەریر دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

PM:07:37:10/01/2025

1532 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لەنەخۆشخانەی هەریر رایگەیاند، کارمەندانی کارگوزار کەژمارەیەن ٢٨ کارمەندە، ماوەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.


ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، چاوگێک لە نەخۆشخانەی هەریر کە نەی ویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئێن ئارتی راگەیاند، ئێمە ٢٨ کارمەندین لە نەخۆشخانەی هەریر وەک کارگوزار کاردەکەین، دوو مانگە مووچەی مانگی ١١ و ١٢مان وەرنەگرتووە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرەڕای نەدانی ئەم دوو مووچەیە مووچەیەکی دیکەش قەرزدارن.

ئەوەشیان خستەڕوو، ئیمە سەر بە (کۆمپانیای نرخ) ین، پەیوەیندیمان بە زۆریک لە بەرپرسانی کارەکەمان کردووە و هیچیان هەڵوێستیان نەبووە بینە سەرخەت و کارمەندانەکان لە دۆخێکی سەختی ئابووری خراپدان و بەشێکیان کرێچین و دوو مانگە کرێی خانویان نەداوە.

 













گەلەری