ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، دەستبەکاربوونی ترەمپ کەمی ماوە وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا و ئامادەکاریی تەواویش کراوە بۆ پرۆسەی دەستبەکاربوونەکەی و بەپێی دەستووریش ئەمریکا کاتی سوێندخواردنەکەی ترەمپ دەخاتە ٢٠ـی ئەم مانگەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، وڵاتانی جیهانیش چاوی لەسەر دەستبەکاربوونیەتی، تا
بزانن ئاخۆ بەڵێنەکانی کە داویەتی، چۆن چۆناهی جێبەجێیان دەکات.
هاوکات، ترەمپ بەڵێنی راگرتنی جەنگی ئۆکرانیا و کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاستی داوە و هەروەها بەڵێنی داوە ئەو کۆچبەرانەی
کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو ئەمریکاوە دیپۆرت بکاتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ترەمپ نیازی هەیە کەنەدا و دورگەی گرینلاند بلکێنێت بە
ئەمریکاوە.