AM:09:34:10/01/2025
2268 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو سێ تانکەری سوتەمەنی لەسەر رێگای پێنجوێن - سەیدسادق ئاگریان گرت و بەوهۆیەوە شۆفێری یەکێک لە تانکەرەکان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ١٠ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، شەوی رابردوو سێ بارهەڵگری سوتەمەنی لەسەر رێگای پێنجوێن سەیدسادق ئاگریان گرتووە و بەو هۆیەوە شۆفێرێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆتۆمبێلەکان بە تەواوی
سوتاون و یەکێک لە شۆفێرەکانیش لە ناو تەنکەرەکەیدا گیری خواردبوو.
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی سوتەمەنیەوە
بەسەر جادەکەدا زیاتر لە ٥٠ مەتر ئاگر بڵاوبووەتەوە.
هاوکات، چەند شایەتحاڵێک بە ئێن ئاڕ تییان
راگەیاند، رووداوەکە بەجۆرێک بووە، ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگاکە وەرگەڕاوە و شۆفێری تەنکەری یەکەم ویستوویەتی بە
هانای شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەوە بچێت دواتر چەند تەنکەرێک لە دواوە خۆیان پێیدا کێشاوە
و تەقینەوە دروست بووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە شۆفێرانیش دەڵێن، رێگاکە بووەتە رێگای مەرگ
و هەردوو دەروازەی سنوریی باشماخ و سەیرانبەنی لەسەرە و داهاتێکی زۆریان هەیە، بەڵام حکومەتی کاربەڕێکەر تا ئێستا ئامادە نییە بیانکاتە دووساید.