سەردێڕ:

مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک گردبوونەوە

PM:01:22:24/12/2024

2012 جار خوێندراوەتەوە

مامۆستایانی خوێندنى کوردى لە کەرکوک دژی دواکەوتن و نەدانی مووچە گردبوونەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ـی کانونی یەکەمـی ٢٠٢٤، لە کەرکوک مامۆستایانی خوێندنی کوردی دژی دواکەوتن و نەدانی مووچە گردبوونەوە کە ١٠ ساڵە بەهۆی کێشەی مووچەکانیانەوە دەناڵێنن.

ئاماژەیان بەوەش کرد، ئەگەر بێت و مووچەی مانگەکانی ١١ و ١٢ زیاتر دوابکەوێت ناڕەزایەتییەکانیان زیاتر توند دەکەنەوە.
هاوکات مامۆستایان وتیشیان، "داوا دەکەین مووچەکانمان بخرێتە سەر بەغدا".

ئەوەش لەکاتێکدایە، زیاتر لە مانگێکە مامۆستایان بەردەوامن لە بایکۆت کە نزیکەی زیاتر لە ٨٠ رۆژە مووچەکانیان دواکەوتووە و دەڵێن، کە ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن و ئۆباڵەکەشیان خستۆتە ئەستۆى حکومەتى کاربەڕێکەری هەرێم.

 













گەلەری