سەردێڕ:

دژی پاڵاوگە نایاساییەكان دانیشتوانی گوندی لاجانی سنوری هەولێر خۆپیشاندان کرد

PM:07:16:10/12/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

دژی پاڵاوگە نایاساییەكان دانیشتوانی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر خۆپیشاندان کرد و دەڵێن داواکارن پاڵاوگەکان دابخرێن چونکە بوونەتە مەترسی بۆسەر ژیانی ئەوان و تووشی چەندین نەخۆشی بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، بە پێی زانیاریەکانی ئێن ئاڕ تی،دانیشتوانی گوندی لاجان لە سنوری هەولێر خۆپیشاندانیان کرد، هاوکات، دوکەڵ و پاشماوەی پاڵاوگەی لاناز و کارگەی ئاسن دانیشتوانی ئەو گوندەی هەراسان کردوە وەک خۆیان دەلێن بە هۆیەوە چەندین کەسیان توشی نەخۆشی بووە و ئاو هەوای ناوچەکەیان تەواو پیسبووە و تەنانەت کاریگەری کردۆتە سەر بەروبومە کشتوکاڵییەکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، گوندی لاجان زیاتر لە ٤٥٠ ماڵی تێدایە، چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەکانیان ئاگادار کردۆتەوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک بەدەمیانەوە نەهاتووە،تەنانەت ئامادەن گوندەکەیان بۆ جێهێلن بەو مەرجیەی قەرەبوو بکرێنەوە.

هاوکات، لە هەولێر تەنها ئەو گوندە نیە کە بە دەست پاشماوە و دوکەلی پاڵاوگەکان دەناڵێنێت.

بەشێک زۆری دانیشتوانی شارەکە بۆن و دۆکەڵی پاڵاوگەکان گرفتی بۆ دروست کردووە کە زۆرینەی پاڵاوگەکانیش نایاساین خاوەنەکانیان بەرپرسانی دەست رۆیشتون، لە ماوەی پێشووشدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند کە پالاوگە نایاساییەکان دادەخرێن بەڵام هێشتا دوکەڵیان بە ئاسمانی هەولێرەوە ماون و دانەخراون.













گەلەری