سەردێڕ:

رافایل گرۆس: ئێران هەشت هێندە پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووە و نزیكە لە چەكی ئەتۆمیی

PM:08:03:06/12/2024

2388 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، ئێران نزیکی هەشت هێندەی پێشوو پیتاندنی یۆرانیۆمی زیادكردووە و نزیكە لە چەكی ئەتۆمیی.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـێ ١٢ـێ ٢٠٢٤، رافایل گرۆس، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، بەمزووانە توانای ئێران بۆ بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو تا ئاستی ٦٠٪، كە نزیكە لە پلەی پێویست بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆمیی، بەشێوەیەكی بەرچاو لەزیادبووندایە.

 

ئاماژەی بەوەش کرد، تێكڕای ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراو لەلایەن ئێرانەوە حەوت بۆ هەشت هێندەو رەنگە زۆر زیاتریش زیادی كردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەم زیادبوونە بەراورد بە پێشترە كە مانگانە بڕی ٥ بۆ ٧ كیلۆگرام بووە.


 













گەلەری