PM:02:23:05/12/2024
2888 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی وڵاتی پیرۆ نەشتەرگەریەکی لوتی ئەنجامدا قەیرانێکی سیاسی توندی لە وڵاتەکەدا دروستکرد، کە گەیشتە ئاستێک داوای دەستلەکارکێشانەوەی لێبکرێت، چونکە لە کاتی نەشتەرگەرییەکەدا هیچ کەسێک دەسەڵاتی ئەوەی نەبوو بەرپرسیارێتی سەرۆک لە ئەستۆ بگرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، راپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە، دینا بۆلورتێ (تەمەن ٦٢ ساڵ) لە هاوینی ٢٠٢٣ نەشتەرگەری جوانکاری لوتی بۆ کراوە، بەڵام تا لە دانیشتنێکی پەرلەمانیدا بە فەرمی ئەمەی پشتڕاست نەکردۆتەوە، کە تێیدا ئەلبێرتۆ ئۆتارۆلا، سەرۆکوەزیرانی پێشووی پیرۆ، رۆژی سێشەممەی رابردوو بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی شایەتحاڵی بدات.
لە میانی دانیشتنەکەدا،
ئۆتارۆلا رایگەیاند کە سەرۆک ئاگاداری کردووەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکە "بە هۆکاری
پزیشکی پەیوەست بە کێشەی هەناسەدان" بووە، ئاماژەی بەوەشکرد کە لە دوورەوە
کاروباری وڵاتەکەی بەڕێوەدەبات و جەختیشی لەوە کردەوە کە "هیچ شوێنێکی بەتاڵ
لە دەسەڵاتدا نییە".
سەرەڕای ئەم ڕوونکردنەوە،
سەرۆکی لیژنەی چاودێری پەرلەمان، خوان بورگۆس رایگەیاند، سەرۆک ناچارە پێش ئەنجامدانی
نەشتەرگەرییەکە مۆڵەتی پێشوەختە لە کۆنگرێس وەربگرێت، رەفتارەکانی بە " پاساوی
بەس بۆ لێپێچینەوە لە پۆستەکەی" وەسف کرد.