PM:12:02:04/12/2024
2044 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، لە رێگەی کەناڵەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە چاودێری سنوورەکانمان لەگەڵ سووریا دەکرێت، هاوکات ئاماژە بەوەش دەکات کە ئاسایش تەنیا بە هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و دۆست بەدی دەهێنرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، فەریق میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، “بۆ ئاسایشی سنوور لەگەڵ سوریا لە ژێر رۆشنایی رووداوەکانی ئێستادایە، چاودێریکردن لە رێگەی کەناڵەکانی دەزگا هەواڵگرییەکان و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و سەرجەم چالاکییەکان بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت، چاودێری دەکرێن، تاوانبارانیان دەستگیر دەکرێن.
مێری ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو شتێک چاودێری دەکرێت لەلایەن ئاسایشی
ناوخۆ بەندەرەکان بە سنوورەکانیشەوە، هەموو ئەو پرسیارانەی کە ڕەنگە لە مێشکی هەر
هاوڵاتییەکدا بن خراونەتە سەر مێزەکە و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و بەدواداچوونیان
بۆ کراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد، "بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا". لەم فایلەدا
زۆر باشە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کامێراکانەوە."