سەردێڕ:

جەنگ لە سوریا بەردەوامە؛ فڕۆکەخانەی حەلەب داخرا

AM:09:15:30/11/2024

4712 جار خوێندراوەتەوە

جەنگی نێوان سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان بەردەوامە و دوای ئەوەی گروپە چەکدارەکان توانیان بچنە نێو شارەکە، سوپای سوریا فڕۆکەخانەی حەلەب و سەرجەم رێگانی بۆناو شارەکە داخست.


ئەمڕۆ شەممە، ٣٠ـی ١١ـی ٢٠٢٤، جەنگی نیوان جەنگی نێوان سوپای سوریا و گروپە چەکدارەکان ئاڵۆزتر بووە و بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی ٢٠١٦ـەوە گروپە چەکدارەکانی سوریا توانیان دەست بەسەر حەلەبدا بگرن کە دووەم شاری گەورەی وڵاتەکەیە.

چاوگێکی ئاگادار بە میدیا عەرەبییەکانی راگەیاند، زیاتر لە نیوەی شاری حەلەب کەوتووەتە ژێر دەستی گروپە چەکدارەکان و سوپای سوریا فڕۆکەخانەی حەلەب و سەرجەم رێگانی بۆناو شارەکە داخست.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، رووسیا بەڵێنی بە سوریا داوە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری داهاتوودا هاوکاری زیاتری سەربازی پێشکەش بە سوریا بکەن.

لەو بارەیەوە، جێگری سەرۆکی ناوەندی رووسیا بۆ ئاشتەوایی نێوان لایەنە شەڕکەرەکان لە سوریا رایگەیاند، هێزە ئاسمانییەکانیان ٢٠٠ جەنکداریان لە ئیدلیب وحەلەب کوشتووە.

کۆشکی کریملینیش رایگەیاند، حەلەب لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریایە و پاریزگاری لە سەروەری خاکی سوریا دەکەن.













گەلەری