سەردێڕ:

سبەینێ کۆتا قۆناغی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانە

PM:06:46:29/11/2024

1116 جار خوێندراوەتەوە

سبەینێ کۆتا قۆناغی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت. پێویستە یەکێک لە ئەندامانی خێزان لە ماڵەوە بن تا وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە.


بڕیارە سبەینێ کۆتا قۆناغی سەرژمێریی دانیشتوان ئەنجام بدرێت کە خۆی لە ٧٠ پرسیاردا دەبینێتەوە و لە رێگەیەوە دەتوانرێت ئاستی زانستی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و چەندین زانیاری دیکەی گرنگ لەسەر پێکهاتەی دانیشتوان بزانرێت.

پێشتریش، مەحمود عوسمان، سەرپەرشتیاری سەرژمێری دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان بە ئێن ئاڕتی راگەیاند، ٣٠ـی مانگ کۆتا قۆناغی سەرژمێری ئەنجامدەدرێت و لەم قۆناغەدا ٧٠ پرسیار لە هاوڵاتیان دەکرێت.

هاوکات، دڵزار حەمەساڵح بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، باشتر وایە لە کاتی قۆناغی کۆتایی سەرژمێرییدا سەرۆکی خێزان لە ماڵەوە بێت و ئەگەر ئەو لە ماڵەوە نەبێت کەسێک بێت زانیاری تەواوی خێزانەکەی پێ بێت چونکە پرسیارەکان وردن.

دەشڵێت، لە رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتووەوە قۆناغی کۆتایی سەرژمێری دەست پێدەکات و ماوەی ١١ رۆژ دەخایەنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسینی کەم تێدایە زۆریش ئاسانە بژمێرەکان زۆر بەتوانان ئەگەر تابلێتەکان کێشەی بۆ دروست نەبێت کەمتر لە ١١ رۆژ تەواو دەبێت

هەر بژمێرێک لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٢٠ خێزانیان بەردەکەوێت و هەمان ئەو بژمێرەی لە قۆناغی یەکەمو دووەم سەردانی خێزانەکانی کردوە بۆ قۆناغی سێیەم سەردانییان دەکاتەوە.

باسی لەوشکرد، هەر کەسێک لە ماڵەوە بێت بتوانێت جوابی هەموو پرسیارەکان بداتەوە، کێشە نابێ ئەندامەکانی تری خێزانەکە لە ماڵەوە نەبن بەڵام سەرۆکخێزان لە ماڵەوە بێت باشترە.













گەلەری