سەردێڕ:

کۆتا قۆناغی سەرژمێری دەستپێدەکات کە بە ٧٠ پرسیارەکە ناسراوە

PM:03:34:27/11/2024

1816 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرژمێری بە ئێن ئار تی رایگەیاند، رۆژی ٣٠ی مانگ قۆناغی سێیەم و کۆتایی سەرژمێری دەست پێ دەکات کە بە قۆناغی ٧٠ پرسیارەکە ناسراوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢٤ مەحمود عوسمان، سەرۆکی لیژنەی باڵای سەرژمێری ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم قۆناغەی سەرژمێری پێکهاتوە لە ٧٠ پرسیار، ٣٠ی مانگ پڕۆسەکە دەست پێدەکات و ١٧ی مانگ کۆتای دێت، لەم قۆناغەدا ئەندامێکی خێزان دەتوانێت وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە و گرفت دروست نابێت ئەگەر ئەندامەکانی دیکەی خێزانەکەی لە ماڵ نەبن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، چەند رۆژێک پێش ئێستا سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی پلاندانانی هەرێم ئەنجامی بەرایی دانیشتوانی عێراق و هەرێمیان راگەیاند، کە ژمارەی دانیشتوانی عێراق زیاتر بوو لە ٤٥ ملیۆن و ٤٠٧ هەزار کەس، هاوکات دانیشتوانی هەرێمیش زیاتر لە شەش ملیۆن و ٣٧٠ هەزار کەس بوون.













گەلەری