AM:08:48:25/11/2024
840 جار خوێندراوەتەوە
دوا بەدوای هێرشە مووشەکیەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکرانیا نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٧٤ دۆلار و٨٢ سەنتە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزم بووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ١١ـی ٢٠٢٤، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ ٧٠ دۆلار و ٩٠ سەنت نزم بووەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەهۆی ئاڵۆزبوونی جەنگی روسیا- ئۆکرانیاوە نرخی نەوت
بەشێوەیەکی بەرچاو لە چەند رۆژی رابردوودا بەرزبووەوە.
هاوکات، بڕیارە لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کێڵگەی نەوتی
تەنگیز کە گەورەترین کێڵگەی کازاخستانە، بگەڕێتەوە بۆ توانای بەرهەمهێنانی تەواو و
وەزارەتی وزەی کازاخستان رایگەیاندووە بەنیازە لە ساڵی ٢٠٢٥دا ٩٠ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەم
بهێنێت، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٨٨ ملیۆن تۆن نەوت بەرهەمبهێنێت.