سەردێڕ:

نرخی نەوت ئەمڕۆش بەردەوامە لە دابەزین

AM:08:05:14/11/2024

772 جار خوێندراوەتەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە و بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنتیش بە ٧٢ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی چوار سەنت دابەزیوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە گوێرەی پێنوێنیی جیهانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٨ دۆلار و ١٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی دابەزیوە.

ئەو دابەزینەی لە نرخی نەوتدا روویداوە بەهۆی زریانی رافائیلەوە کە لە مەکسیک دروست بووە، کاریگەری کردووەتەوە سەر بەرهەمهێنانی نەوت و غاز لە ئەمریکا.

هاوکات، دوای بردنەوەی دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمریکادا و سیاسەتەکانی بۆ سزادانی ئێران و فەنزوێلا نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

لەگەڵ ئەو دابەزینەش لەسەر ئاستی هەفتانە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە و بەروارد بە هەفتەی رابردوو ٥٪ـی نرخەکەی بەرزبووەتەوە.














گەلەری