PM:10:00:27/10/2024
1244 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، رووبەڕوبوونەوەی گەندەڵی یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی حکومەت و هەنگاوەکانیش بۆ ئەو مەبەستە پێشکەوتنیان بەخۆیانەوە بینیوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەپێناو دەستەبەرکردنی سەروەریی یاسا و زیادکردنی متمانەی هاوڵاتیان، بەردەوامن لە پەرەپێدانی میکانیزمەکانی پەیوەست بە کەمکردنەوەی گەندەڵی و پاڵپشتیکردنی دەزگاکانی چاودێری بۆ ئەو مەبەستە.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو هەنگاوانەی کە تا
ئێستا بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بوارە جیاوازەکاندا گیراونەتە بەر سەرکەوتنیان
بەدەستهێناوە.
باسی لەوەش کرد، پرسی بەرەنگاربوونەوەی
گەندەڵی لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا پێویستی بە هەماهەنگی بەردەوامی نێوان دەسەڵاتی
جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەریدا هەیە.