سەرچاوەیەک بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە، بانكەكانی رەشید و رافیدەین بەنیازن لەماوەی یەك هەفتەدا لقی نوێ لە پارێزگای سلێمانی بكەنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەومی راگەیاندووە، هەردوو بانكی رەشید و رافیدەن رەزامەندیان داوە لەسەر كردنەوەی لقی نوێی بانکەکانیان لە سلێمانی، وتیشی، شوێنی لقی بانکەکان شەقامی ٦٠ مەتری شارەکە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لقی بانكی تی بی ئای لە پارێزگای هەڵەبجە
و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەرین دەكرێتەوە.
لەوبارەیەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستە روو،
بانکەکان لە رابردوودا لقیان هەبووە لە هەرێم و داوا دەکەن ئێستا باڵەخانەکانی
خۆیان بۆ بگەڕێنرێتەوە. ئەو بانکانە باس لەوەشدەکەن، باڵەخانەی بانکی چەند ستاندارتێکی
خۆی هەیە و لە هەرێمیش رێگەیان پێنادرێت ئێستا ببنە خاوەنی موڵک.
پەیامنێری ئێن ئاڕ ت یباسی لەوەشکرد، کردنەوەی لقەکانی
ئەو بانکانە کار لەسەر پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە ناکات، چونکە چەند زووتر حکومەتی
کاربەڕێکەری هەرێم زانیاریی پێویست بۆ بەبانکیکردنی مووچە و پوختەی راژەی
مووچەخۆران بنێرێت بۆ بەغدا، ئەوا راستەوخۆ دەتوانرێت دەست بکرێت بە پڕۆسەکە.
لە رابردوودا هەریەک لە بانکە
حکومییەکانی عێراق لقیان لە هەرێمیشدا هەبوو و هەر لەوێوە پێشینەی هاوسەرگیری و
خانووبەرە و قەرزی بچوکیان دەدا بە هاوڵاتیان.