AM:09:13:27/10/2024
1120 جار خوێندراوەتەوە
ناوەندەکانی توێژینەوەی نەمسا رایگەیاند، لە ئێستادا سەرچاوەکانی وزەی نوێبووەوە، بەتایبەتی تۆرباینی ئاو زیاتر لە ٨٠٪ی بەرهەمهێنانی کارەبای وڵاتەکە دابین دەکەن، وتیشی، لە پلاندایە تا ساڵی ٢٠٤٠ بە رێژەی ١٠٠٪ کارەبا لە وزەی نوێبووەوە بەرهەم بهێنن.
سەنتەری ڤیگنەر بۆ کەشوهەوا و گۆڕانی جیهانی لە زانکۆی گرازی نەمسا رایگەیاند، ساڵی رابردوو نەمسا سەرکەوتوو بووە لە کەمکردنەوەی ڕێژەی دەردانی گازی زیانبەخش بە ڕێژەی نزیکەی ٧٪ کە یەکسانە بە زیاتر لە ٦٧ تۆن لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن.
هاوکات، نەمسا لەم دواییانەدا پلانی نیشتمانی وزە و کەشوهەوای
وڵاتەکەی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کرد.
بەپێی ئەو پلانە پابەندە بە گەیشتن بە ئامانجی پابەندکەری
کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠، کە مەرجی کەمکردنەوەی دەردانی گازی زیانبەخشە
بە رێژەی ٤٦-٤٨٪ و زیادکردنی رێژەی وزەی نوێبووەوە بۆ ٥٧٪.