PM:10:45:18/10/2024
1252 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی بەردەوامی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، تا ئێستا ٥٠٠ قوتابخانەی نوێ تەواو کراون.
ئەمڕۆ هەینی، کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، لەپاڵ کردنەوەی قوتابخانەی نوێ، لە ئێستادا کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی دوو هەزار قوتابخانە دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا کارکردن بۆ دروستکردنی قوتابخانەی نوێ لە
چوارچێوەی پڕۆژەکانی پەیوەست بە زیادکردنی ژمارەی قوتابخانەکان لە عێراق بەردەوامە
و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق بەردەوام لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی
کەرتی پەروەردەیە لە عێراقدا، هەر بۆ ئەو مەبەستەش چەندین رێککەوتنی بۆ زیادکردنی
ژمارەی قوتابخانەکان واژۆ کردووە.