سەبارەت بە ئەنجامی
دەنگدان کۆمسیۆن باسی لەوە کرد، ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ دەنگدانی
گشتیی پێکەوە دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەنگدانی گشتی رادەگەیەنن کە لە رۆژی یەکشەممە
٢٠ـی مانگ بەڕێوە دەچێت.
بەپێی زانیارییەکان،
پێشتر دەنگی دەنگدانی تایبەت ٤٠٠ هەزار دەنگ بوو ئێستا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
کەمی کردووەتەوە بۆ ٢١٥ هەزار، نزیکەی ٦٠ هەزار کەسیش دەنگەکانیان سووتاندووە، نزیکەی
٢٠ هەزار کەس نەچووە بۆ دەنگدان، بەوپێیەیش دەنگەکانی دەسەڵات کەم بووەتەوە بۆ کەمتر
لە نیوە.