PM:08:08:30/09/2024
2312 جار خوێندراوەتەوە
حکومەتى کاربەرێکەری پارتی ویەکێتی سێ هەفتەیە دەستی بەسەر ٧٥٥ ملیار دیناری بەغدا گرتووە و نایدات بە مووچەی مووچەخۆران، بەپێی زانیارییەکانیش، بە بڕیاری هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی، دابەشکردنی مووچە راگیراوە و نابێت لە داهاتی ناوخۆ تەواوکاری مووچە بدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی دەیانەوێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، مووچە بخەنە دوو هەفتەی کۆتایی بانگەشەی هەڵبژاردن و دەیانەوێت داوای مووچەی مانگی نۆش بکەن تا بۆ بانگەشە بڵین دوو موچە دابەش دەکەین، لەکاتێکدا سێ مانگە یەک مووچە دابەش کراوە.
هەر
بەپێی زانیارییەکان، پارەکەی بەغدا کە ٧٥٥ ملیارە، لە بانکی منارەی شاری هەولێرە و
بە بڕیاری مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نابێت بۆ مووچە خەرج بکرێت، جیا لەوەش،
داهاتی ناوخۆی هەولێر و دهۆک دەچێت بۆ بانکێکی تایبەت بە بنەماڵەی بارزانی و داهاتی
ناوخۆی سلێمانیش دەچێت بۆ بنەماڵەی تاڵەبانی وئامادە نین تەنانەت٢٠٠ ملیاریشی بۆ
مووچە خەرج بکەن وچاوەڕێی بەغدان، هەردوو حزبەکە لەسەر دزینی موقچەی خەڵک کۆکن، بەڵام
لە میدیا بۆ لادانی سەرنجی خەڵک لەسەر ئەسڵی بابەتەکە، سەرقاڵی شەڕەجنێون.
هاوکات،
محەمەد ئیسماعیل، پەرلەمانتاری نەوەى نوێ دەڵێت، نزیکەى سێ مانگە حکومەتەکەى بنەماڵەى
بارزانى و تاڵەبانى یەک مووچەى داوە و رۆژانەش ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ دەدزن
لەگەڵ داهاتی ناوخۆ، کەچی لەسەر تیڤیش روویان هەیە قسە بکەن و شاتە شات دەکەن.