پارێزگاری دەورووبەری مۆسکۆی پایتەختی روسیا ڕایگەیاند، شەوی رابردوو ئۆکرانیا بە ١٤٤ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان.
ئەمڕۆ ئەندرێی ڤەرەبیۆڤ، پارێزگاری دەورووبەری مۆسکۆ رایگەیاند، شەوی رابردوو ئۆکرانیا بە ١٤٤ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردووەتە سەر وڵاتەکەیان لە ناوچەی ڕامێنسکی مۆسکۆ.
ئاماژەی بەوەش کردووە، هێرشەکە زیانی بە باڵەخانەکانی نیشتەجێبوون
گەیاندووە و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن ٤٦ ساڵ و منداڵێکی نۆ ساڵ گیانیان لەدەست داوە و سێ کەسی دیکەش بریندار
بوون.
باسی لەوەش کرد، هەر بەهۆی هێرشەکەوە گەشتەکان لە چەند فڕۆکەخانەیەکی
مۆسکۆی پایتەختی روسیا ڕاگیراون و تاڕادەیەکیش هاتوچۆ لە چەند شەقامێکیش
راگیراوە. هاوکات، پارێزگاری کورسک بەوەکالەت ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا
توانیویانە ١٢ درۆن بخەنە خوارەوە.
پێشتریش، وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاوی کردەوە،
لەماوەی هەفتەی رابردوودا حەوت گوند و ناوچەیان لە دۆنتیسک لە خاکی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ
کردووە و ١٥ هەزار و ٧٦٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و ٤١ سەربازیش بەدیل گیراون.